Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:26

هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا گه‌مارۆی خاڵێکی چاودێری تورکیا یان له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیدلب داوه‌

له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ له‌ شه‌ڕێكی تونددان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ته‌حریر شام
کوردستان TV
100%

ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا گه‌مارۆی خاڵێكی چاودێری توركیایان داوه‌ له‌ شارۆچكه‌ی سوڕمان له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلب، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا هێزه‌كانی سوریا پێشڕه‌وییه‌كی زۆریان له‌ ناوچه‌كه‌دا كردووه‌.

هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا به‌ پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ له‌ شه‌ڕێكی تونددان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ته‌حریر شام كه‌ پێشتر به‌ به‌ره‌ی نوسڕه‌ ناسرابوون له‌ باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلب.

به‌ڕێوبه‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ ده‌زگای هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یلندووه‌، له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا توانیویانه‌ ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ده‌یان گوند و شارۆچكه‌دا، كۆتا شوێن كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون شارۆچكه‌كانی جه‌رجناز و سه‌ڕمانن."ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له‌ ئێستادا له‌ سوڕمان گه‌مارۆی خاڵێكی چاودێری توركیایان داوه‌.

ئه‌م خاڵه‌ چاودێرییه‌ی توركیا له‌ سوڕمان دووه‌مین خاڵی چاودێری توركیایه‌ كه‌ حكومه‌تی سوریا له‌ ناوچه‌كدا گه‌مارۆی داون.

له‌ مانگی هه‌شتدا له‌میانه‌ی هێرشێكدا بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا گه‌مارۆی خاڵێكی چاودێری توركیایاندا له‌ شارۆچكه‌ی مورك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قه‌راغی ئیدلب له‌ حه‌مای باكوور.

هێزه‌كانی توركیا هێشتا له‌و ناوچه‌یه‌دا ماون، ئه‌و خاڵه‌ گه‌وره‌ترین خاڵی چاودێری توركیایه‌ له‌ كۆی دوانزه‌ خاڵ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا دایناون.

سه‌رچاوه‌/ فرانس پرێس+ ده‌نگی ئه‌مریكا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.