بارەگای بارزانی له سێ پهیامێدا سەرەخۆشی له خانهوادهی بێستون مام ڕەزا و دکتۆر چیا و فەخری عومەر و كەسوكاری فەرهاد و ئازاد خوسرەوی و خەڵكی گوندی نێ دهكات ئهمانه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان خانەوادەی بێستون مام ڕەزا
بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و كادیری دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، ھەڤاڵ بێستون ڕەزا ئەمین ناسراو بە بێستون مام ڕەزا - مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و كەسوكارتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاكە بێستون بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٢١ـی ١٢ـی ٢٠١٩
________________
هەڤاڵی بەڕێز دکتۆر چیا فەخری عومەر
بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەر وناسراوی شاری کەرکووک، فەخری عومەر محەمەد عەلی، ناسراو بە فەخری سەیدەلییەمان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك فەخری بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٢١ـی١٢ـی٢٠١٩
________________
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ كەسوكاری فەرهاد و ئازاد خوسرەوی و خەڵكی گوندی نێ
هەواڵی گیانلەدەستدانی هەردوو نەوجەوانی كۆڵبەر، "فەرهاد خوسرەوی" و "ئازاد خوسرەوی" زۆر ناخهەژێن بوو.
سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری هەر دوو جوانەمەرگ و خەڵكی خۆشەویستی گوندی "نێ" و دەڤەری مەریوان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان
دەزانین.
هیواخوازین چیتر كارەساتی وا دڵتەزێن دووبارە نەبێتەوە و خوشك و براكانمان لە ئازار و نەهامەتی دوور بن.
بارەگای بارزانی
۲۱ـی ۱۲ـی ۲٠۱۹
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.