وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، پڕۆژهی گواستنهوهی هێڵی كارهبای خهبات - زهنگهنه بهر له وادهی دیاریكراو جێبهجێ دهكرێت.
دوای ئەوەی لەمەراسیمێکدا لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی هێڵی ( خەبات - زەنگەنان) لەلایەن ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک لە ناحیەی رۆڤیای سەر بەپارێزگای دهۆک دانرا، پرۆژەکە پێش تەواوبوونی وادەی دیاریکراوی خۆی کە 120 رۆژ بوو جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای هێرۆ توانی لە 99%ی پرۆژەکە تەواو بکات و بڕیارە پێش سەری ساڵ لەمەراسیمێکدا بەفەرمی کردنەوەی پرۆژەکە رابگەیەنرێت، بەمەش چارەسەری کەمی گواستنەوەی بەشە کارەبای پارێزگای دهۆک دەکرێت.
پرۆژەی ( خەبات - زەنگەنان) کە بەدرێژایی 33 کیلۆمەتر هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزەو 104 تاوەر لەخۆ دەگرێت و لەلایەن کۆمپانیای هێرۆوە بەسەرپەرشتی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت و بڕی7 ملیۆن دۆلار و 425 هەزار دۆلار تێچوونێتی و دەبێت لەماوەی 120 رۆژدا تەواو بێت ، کۆمپانیای ناوبراو توانی پێش وادەی دیاریکراوی جێبەجێکردنی پرۆژەکە کارەکەی بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.