Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:42

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێک گۆشتی بێمۆردا گیرا

گۆشتی بێمۆر شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌‌‌
کوردستان TV
100%


به‌هۆی نه‌پشكنینی له‌لایه‌ن ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێك گۆشتی بێمۆر ده‌گرێت و له‌ناوی ده‌بات سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت؛ گۆشتی بێمۆر شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌‌‌.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌چه‌ند رۆژی رابردودا لیژنه‌ی دوو ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی گۆشتی بێمۆردا گرتووه‌ كه‌  فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر نایاساییه‌ و فرۆشتنی ڕێگه‌ پێدراونییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سانه‌ دروست ده‌كات ئه‌وگۆشته‌ ده‌خۆن.


‌وتی؛ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سه‌رپه‌رشتی كوشتارگه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵێك سه‌رببڕدرێت له‌لایه‌ن پزیشكه‌‌كانی ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ پشكنینی بۆئه‌نجام ده‌درێت پاشان پشكنین بۆ گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كه‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر شیاوی خواردن بوو رێگه‌ به‌فرۆشتنی ده‌درێت، ئه‌گه‌ر نه‌شیاوبوو له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه‌ گۆشته‌كه‌ له‌ناوده‌برێت.


ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد؛ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له‌نه‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ گومانی له‌سه‌ربێت، گۆشتی بێمۆر هیچ یه‌كێك له‌و پشكنینانه‌ی بۆنه‌كراوه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌‌، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت گۆشته‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی ریكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.