لە شاری سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین تاوانی ئەنجامداوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ھەڕەشەی لە ئافرەتان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، هەستاون بە دەستگیركردنی تاوانبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە هەستابوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوان و هەڕەشەكردن لە ژنان و توندوتیژی سێكسی بەرامبەریان لەڕێگەی مۆبایل و ئامێرەكانی پەیوەندییكردن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، توانیویانە تاوانبار(ز.ك.ع) دەستگیر بكەن و دەست بەسەر هەموو ئەو مۆبایل و كەل و پەلانەدا بگیرێت، كە تاوانەكانی پێ ئەنجامداوە، هەر لەسەرەتای لێكۆڵینەوەكان ناوبراو دانی نا بە هەموو ئەو كارانەی ئەنجامی داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.