Erbil 26°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:37

وەزارەتی کشتوکاڵ روونکردنەوەیەکی لەبارەی نووسراوێک بڵاوکردەوە

نووسراوەکە لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و دروستکراو
کوردستان TV
100%


ڕاگەیەنراوێک لە وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کەسێکی ساختەکار ، بە نووسراوێکی ساختە هەوڵی هاوردەکردنی بڕێکی یەکجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە، کە زیاتر لە 10 ساڵە هاوردە کردنی بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە.

نووسراوەکە لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و دروستکراو کە جگە لە ساختەیی کڵێشەکە و لەیەکنەچوونی لەگەڵ کڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەکەش پڕە لە  هەڵەی تەکنیکی و ئیداری زەق،  هەر وەها ئیمزای ساختە بە ناوی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو خراوەتە سەر نووسراوەکە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە.  
خۆشبەختانە ستافی گومرگی باشماخ وریایانە درکیان بە ساختەیی نووسراوەکە کردووە.
ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر ، لە ئێستادا لە پێناو بەڕێوەچوونی بەدواداچونە یاساییەکان تەنیا هێندە زانیاری دەخەینە بەردەست و لە داهاتوودا ووردەکاریی زیاتر دەخەینە ڕوو.


وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.