به‌رێوەبه‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر جددیه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی و كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌بێته 400 هه‌زار دینار.
حازم ئیسماعیل به‌ڕێوەبه‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له عێراق ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بگاته 60 ساڵ خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌پێی یاسای ژماره نۆی خانه‌نشینی عێراقه و تا ئێستا ئه‌و یاسایه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت.
ڕاشیگه‌یاند: حكوومه‌ت داوای كردووه رای خۆمان دیاری بكه‌ین له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی و ئێمه‌ش پێمان راگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر یاسای ژماره نۆی عێراق جێبه‌جێ بكرێت زۆر باشه شه‌فافی و دادگه‌ری دێنێته دی .
به‌رپرسه‌كه‌ی خانه‌نشینی دووپاتی كرده‌وه كه كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی له پڕۆژه‌ی چاكسازی 400 هه‌زار دینار ده‌بێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكانی كه‌م ده‌كرێته‌وه، بۆیه حكوومه‌ت زۆر جددیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت كه له به‌رژه‌وەندی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.