لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌رووی كوالێتی و بڕو نرخه‌وه چاودێری وردی ئه‌و غازه ده‌كه‌ن كه به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
سه‌ردار ساڵح- سه‌رۆكی لیژنه‌ی غازی ماڵان رایگه‌یاند له سنوری شاری سلێمانیدا (29) كارگه‌ی تێكردنه‌وه‌ی غازی ماڵان هه‌یه، به‌وردی چاودێری كاره‌كانیان ده‌كه‌ین له‌رووی بڕی ئه‌و غازه‌ی ده‌یكه‌نه بتڵهكانهوه كه كێشكه‌ی (12)كیلۆگرامه و به كێشی بتڵهكهوه ده‌بێت به (28)كیلۆ و نیو، هه‌ر بتڵێك كه تێبینی بكرێت له‌و كێشه كه‌متره، رێكاری پێویست له‌گه‌ڵ كارگه‌كه‌دا ده‌گیرێته به‌ر، ڕێگه‌نادرێت له هیچ شوێنێك دووكان بێت یان ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غاز، نرخی هه‌ر بتڵێك له (7)هه‌زار و (500)دینار زیاتربێت، ههرهاوڵاتییهكیش له‌و بڕه زیاتری لێوه‌ربگیرێت ده‌توانێت سكاڵا بكات.
وتیشی: رۆژانه نزیكه‌ی (270)تۆن غازی شل له كه‌ركوك و كێڵگه‌كانی كۆرمۆره‌وه هاورده‌ی سلێمانی ده‌كرێت و له‌رێگه‌ی كارگه‌كانی غازه‌وه ده‌كرێنه بتڵه‌وه و به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، به‌وه‌ش رۆژانه نزیكه‌ی (14)هه‌زار بتڵ له سلێمانی له‌لایه‌ن هاوڵاتییانیهوه به‌كار ده‌هێنرێن.
له‌رووی كوالێتی ئه‌و بتڵانه‌ی ئێستا به‌كار ده‌هێنرێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی غازی ماڵان رایگه‌یاند: دوو كارگه‌ی دروستكردنی بتڵی غاز له سلێمانیدا هه‌یه، كه به وردی چاودێری كوالێتی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ین و ئه‌و بتڵانه‌ی خستویاننه‌ته بازاڕه‌وه به‌پێی كوالێتی و ستانداردی عیراقییه و كێشه‌یان نییه، بتڵهكانیان لۆگۆ و ناوی كارگه‌كه‌ی له‌سه‌ره، به‌ده‌ر له‌و جۆرانه‌ش كه به‌پێی ستاندارده‌ی عیراقییه رێگه‌مان به به‌كارهێنانی هیچ جۆرێكی تری بتڵ نه‌داوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و بتڵانه‌ی كه ماده‌ی پلاستیكن و كێشیان كه‌مه، له‌رووی كوالێتییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و رێگه‌پێدراون.
داوای له هاوڵاتیان كرد له‌كاتی بینینی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له بڕ و كوالێتی و نرخی غازی ماڵان‌دا ده‌ستبه‌جێ له‌رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له فه‌یسبووك یان ژماره تهلهفوونی (07705487171) لیژنه‌ی غازی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.