كریستۆفه‌ر ڤان هولین، سیناتۆرى ئه‌مریكى رایگه‌یاند: توركیا سنوورى رێگه‌پێدراوى خۆى به‌زاندووه، به یاسا و ده‌ستور پێویسته تره‌مپ سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێن و هه‌روه‌ها پۆمپیۆ رووبه‌ڕووى پێشیلكارى و هێرشه‌كانى توركیا دژى كورده‌كان له ناوچه‌ى ئارام ببێته‌وه.
كریستۆفه‌ر ڤان هولین، سیناتۆرى ئه‌مریكى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى: ئه‌ردۆغان دواى دوو هه‌فته له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كۆشكى سپى، لوتى هێناوه‌ته پێشه‌وه‌و و پیشانى تره‌مپ و ئه‌مریكا و ناتو ده‌دات و هێڵیكى سوورى تر‌ى به‌زاندووه له سه‌ر ئێس 400.
له به‌شێكى تر‌ى تویته‌ره‌كه‌یدا كریستۆفهرى سیناتۆرى ئه‌مریكى نووسیویه‌تى: به یاسا و ده‌ستور پێویسته دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت و مایك پۆمپیۆش رووبه‌ڕووى پێشیلكارى و هێرشه‌كانى توركیا دژى كورده‌كان له ناوچه‌ى ئارام ببێته‌وه.
هاوكات تویتهرهكهى سیناتۆره ئه‌مریكییه‌كه دواى ئه‌وه دێت كه توركیا ده‌ست كردبه تاقیكردنه‌وه‌ى رادارهكانى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ى رووسى.
له‌و باره‌یه‌وه‌ش، به‌رپرسێكى ئه‌مریكى رهتیكردووتهوه، له تاقیكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ى رووسى هێچ كادیرێكى ته‌كنیكى و سه‌ربازى ئه‌مریكا به‌شدارى كردبێت.
جێى ئاماژه پێدانه توركیا، یه‌كه‌م ئه‌ندامى ناتویه سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ى رووسى بكڕێت كه له 12ى ته‌مووزى 2019، سیسته‌مه‌كه گه‌یاندرایه توركیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ناتو هه‌وڵیان دا تا توركیا بكشێته‌وه له كڕینى سیسته‌مى ئێس 400ى رووسى، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان بێ ئه‌نجام بوو، له‌و باره‌یه‌شه‌وه واشنتۆن چه‌ند جارێك هۆشدارى دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام بێت له كرینى سیسته‌مى به‌رگرى ئێس 400ى رووسى ئه‌وا سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.