Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:51

ئه‌مریکا: هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک هه‌سه‌ده‌ ده‌که‌ین

رێگه‌ ناده‌ین نه‌وتی سووریا بكه‌وێته‌ ده‌ست داعش
کوردستان TV
100%


نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند، هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ین و رێگه‌ ناده‌ین نه‌وتی سووریا بكه‌وێته‌ ده‌ست داعش. 

جیمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سووریا وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیشین له‌ هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.

 وتیشی، بۆ مه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ رێگه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بگرین و نه‌وتی سووریا نه‌كه‌وێته‌ ده‌ست ئه‌و رێكخراوه‌ یان لایه‌نه‌كانی دیكه‌ و ئێمه‌ هیچ كارێكی نایاساییمان نه‌كردووه‌. 

ئاشكراشیكرد كه‌ هه‌سه‌ده‌ چوار ساڵه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كار ده‌كات و ئه‌مه‌ریكاش به‌ پێی ستراتیژی خۆی بۆ سووریا هاوكاری هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ن. 

له‌باره‌ی دۆخی ئیدلبیشه‌وه‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌ ته‌واوی سووریا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.