بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر، پرۆژەی بەستانی پێوەری زیرەك بەسەر دەكەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشهممه 2019/11/20 محەمەد ئەحمەد سلێمان بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كارەبا و حوسین حەمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەر و ئەندازیار، پرۆژەكانی بەستانی پێوەری زیرەكیان لە ناو شاری هەولێر بەسەر كردەوە.
مەبەست لەم بەسەركردنەوە لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی ئەم پرۆژە ستراتیژیە و ئاگاداربوون لەو كێشەو تەگەرانەی لەكاتی جێبەجێكردندا دێته بەردەم تیمەكانی پێوەری زیرەك.
لەو بەسەركردنەوەیەدا كە سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەك لە پارێزگای هەولێر ئامادەبوو، گەڕەكەكانی نەورۆز و كوران لەگەڵ ناو بازاری كوران كە ئێستا تیمەكان لەوێ كاردەكەن، بەسەركرایەوە و لەگەڵ سەرپەرشتیار و تەكنیكارانی پرۆژەكان گفتوگۆیان لەسەر بەڕێوەچوون و هەروەها چۆنێتی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو كرد.
هاوار مورتكەیی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.