Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 08:38

سیناتۆر رابرت مه‌نه‌دێز: تره‌مپ پێشوازی له‌دیکتاتۆرێکی پێشیلکاری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات

ده‌بێت ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ به‌رگری له‌ به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانمان به‌ كار بهێنیت
کوردستان TV
100%

سیناتۆرێكی ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنێ، تره‌مپ پێشوازی له‌دیكتاتۆرێكی پێشیلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ زۆرتر ته‌نها وێنه‌ گرتنێكه‌ له‌گه‌ڵ دیكتاتۆرێكی تر و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌ راستیدا ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ به‌رگری له‌ به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكا و هاووپه‌یمانانمان به‌ كار بهێنیت.

سیناتۆر رابرت مه‌نه‌دێز، نوێنه‌ری ویلایه‌تی نیوجرسی له‌سه‌ر پشكی دیموكراته‌كان، رایگه‌یاند: كاتێك سه‌رۆك تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی توركی ئه‌ردۆگان ده‌كات، ئه‌و پێشوازی له‌ دیكتاتۆرێكی پێشیلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و دۆستێكی پوتن كه‌ هه‌ڵس و كه‌وتی تا دێت دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاووپه‌یماناندایه‌، ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی تره‌ و پێشێلكارییه‌كی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ زۆرتر ته‌نها وێنه‌ گرتنێكه‌ له‌گه‌ڵ دیكتاتۆرێكی تر و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌ راستیدا ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ به‌رگری له‌ به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكا و هاووپه‌یمانانمان به‌ كار بهێنیت.

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.