Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 03:28

نرخی هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتی به‌ 62 دۆلارو په‌نجاو یه‌ک سه‌نت مامه‌له‌ی پێوه‌کرا

له‌بازاره‌كانى جیهان
کوردستان TV
100%

له‌ دوایین مامه‌ڵه‌كانی نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك به‌رزبۆوه‌، لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ل چین له‌باره‌ی كێشه‌ بازرگانییه‌كانی نێوانیان هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وته‌ 


له‌ دوایین مامه‌ڵه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی برێنت به‌ بیست و دوو سه‌نت به‌رزبۆوه‌و به‌ شه‌ست و دوو دۆلارو په‌نجاو یه‌ك سه‌نت مامه‌له‌ی پێوه‌كرا. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به‌ په‌نجاو حه‌فت دۆلارو بیست و چوار سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

 به‌م شێوه‌یه‌ش له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌وتی برێنت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك پۆینت سێ و نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك پۆینت نۆ هه‌ڵكشان. له‌ ماوه‌ی شازده‌ مانگی شه‌ری بازرگانی نێوان په‌كین و واشنتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان هه‌بووه‌و هۆكار بووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشبینییه‌كان له‌ باره‌ی خواستی جیهانی بۆ نه‌وت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.