نرخی زێر له بۆرسه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوو دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و نزمترین ئاستی له ماوه‌ی زیاتر له مانگێك تۆماركرد.
نزیكبوونه‌وه‌ی په‌كین و واشنتن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی كێشه بازرگانییه‌كانی نێوانیان جه‌خت كردنه‌وه له هه‌ڵگرتنی باجی گومركی له‌سه‌ر كه‌ل و په‌ل و به‌رهه‌می چینی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و كهمتربوونهوهی خواستی كڕینی ئه‌م كانزا زه‌رده له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینی نرخی زێڕه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به 1465 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوو له نرخه‌كه‌ی داكشا، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا.
له نێو كانزاكانی ترشیدا نرخی زیو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 3.2 دابه‌زی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به 17 دۆلار و حه‌فت سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.