مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبین.
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوان پارێزگاری لەژێرخانی ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەكەن و دهڵێت: دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە بۆ ئەم قۆناغە لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبین.
كۆبانێ گوتیشی: ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبن بۆ نەهێشتنی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.