Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:32

وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ: هەر فرۆشیارێک سەوزە و میوەی هاوردەکراو بفرۆشێت سزای دارایی دەدرێت

دەست بەسەر به‌رهه‌مه‌كه‌شى داده‌گیرێ
کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت،  هەر فرۆشیارێکی سەوزە و میوە لە عەلوەکاندا بەرهەمی قەدەغەکراوی سەوزە و میوەی هاوردە کراو بفرۆشێت دەست بەسەر بەرهەمەکایدا دەگیرێت، و خاوەنەکەی سزای یاسایی دەدرێت.


بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ کە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ كراوه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  لیژنەکانی چاودێری کردنی بازاڕ بەرپرسیارێتی بەدواچونی ئەو بەرهەمان لەئەستۆ دەگرن، و هەر فرۆشیارێکیش بەرهەمی سەوزە و میوەی هاوردەکراوی قەدەغە بفرۆشێت و مامەڵەی پێوە بکات سزای دارایی دەدرێت جگە لەوەی بەرهەمەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  ئەم بڕیارەی وەزارەتی کشتوکاڵ دوای ئەوە دێت کە لەبەدواداچونەکانیان بۆ عەلوەکانی پارێزگاکان بۆیاندەرکەوەتوە بەشێکی زۆری فرۆشیارەکانی کەرتە جیاوازەکانی عەلوەکان ئەو بەرهەمە دەرەکیا هاوردەکراوانە دەفرۆشن کە قەدەغەکراون.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.