Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:23

زه‌وییه‌ به‌رکه‌وتووه‌کانی شه‌قامی 150 مه‌تری قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه‌

بە مەرج و بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان
شه‌قامی 150 مه‌تری
کوردستان TV
100%

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شارەوانی بە مەرج و بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان قەرەبووی ئەو هاووڵاتیانە دەكاتەوە، كە داوای قەرەبوویان كردووە لە حكوومەت لەبری ئەو زەویانەی كە دەكەونە بەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر. 

ئەندازیار سامان محەمەد، بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆژەی 150 مەتری، لە رێگای قایمقامییەتەوە ڕامانگەیاندبوو، ئەو هاووڵاتیانەی كە زەوییان بەر شەقامەكە كەوتووە، با سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانی بكەن بۆ ئەوەی حكوومەت لە دۆسیەكەیان بكۆڵێتەوە كە ئەگەر كەیسەكەیان یاسایی بوو، ئەوا قەرەبوو دەكرێنەوە".

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا: "ئێمە وەك شارەوانی دەبێت بزانین ئەو كەسەی داوای قەرەبوو دەكات كێیە، یان جۆری زەوییەكەی چییە، كە ئایا زەویی كشتوكاڵییە یاخود موڵكە و یانیش گرێبەستی كشتوكاڵییە، چۆنكە ئەو كەسانەی مەرجە یاساییەكانیان تێدا نەبێت، یاخود پێشتر زەوییەكە موڵكی حكومەت بووبێت و بە شێوەیەكی كاتی بە كاری هێنابێت، ئەوە قەرەبوو نایانگرێتەوە، بۆیە ئێمە بە گوێرەی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت قەربوویان دەكەینەوە ". 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.