له شاری بۆن، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سه‌ردانی پرۆفیسۆر "كه‌مال مه‌زهه‌ر" و" ناوه‌ندیی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی"كرد
دوای به‌شداریكردن له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له فرانكفۆرت، د سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له شاری بۆن ـ ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی مێژوونووسی به‌ناوبانگی كورد پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ری كرد و له نزیكه‌وه له ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ڕێزیانی پرسییه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی و هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواست.
هه‌ر له شاری بۆن، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی ناوه‌ندیی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ناوه‌نده‌كه مه‌تین ئینجهسۆ كۆبۆوه و باسیان له پرسگه‌لێكی كلتووری و زانستی و سیاسی كرد و بریكاری وه‌زاره‌ت پشتیوانیی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ناوه‌نده‌كه دووپات كرده‌وه و هیوای پتر سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواستن .
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.