Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:39

دیمه‌ن عه‌زیز ئه‌و کچه‌ پارێزه‌ره‌ی توانی خه‌ڵاتی یه‌که‌می فۆتۆگرافه‌ری به‌ده‌ست بهێنێت

پێویسته‌ مرۆڤ به‌هره‌و تواناكانی ده‌ربخات
کوردستان TV
100%

كچه‌ پارێزه‌رێك له‌ شاری سۆران به‌شداری له‌ خولێكی فۆتۆگرافه‌ری ده‌كات، له‌ نێو ده‌یان به‌شداربوو، به‌ پله‌ی نایاب ده‌رده‌چێت و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ وه‌ربگرێت.

دیمه‌ن عه‌زیز محۆ، دانیشتووی شاری سۆران، ده‌رچووی فاكه‌ڵتی یاسا، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی كاری پارێزه‌رایه‌تی ده‌كه‌م، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ ته‌نها له‌م بواره‌ شاره‌زایم هه‌بێت و كاری خۆم ته‌نها به‌ پارێزه‌رایه‌تی په‌یوه‌ست بكه‌م، به‌ڵكو پێویسته‌ مرۆڤ به‌هره‌و تواناكانی ده‌ربخات و جیاوازیش نابینم له‌نێوان ره‌گه‌زه‌كان، به‌ڵكو ته‌نها باوه‌ڕ به‌خۆ بوونه‌و له‌نێو كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان، منیش ویستوومه‌ رۆلی خۆم ببینمه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی بواره‌كاندا خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵكه‌كه‌م بكه‌م و وه‌ك كچێكی چاڵاكوانی یاسایی ده‌ربكه‌وم و تاڕادده‌یه‌كی باشیش سه‌ركه‌وتووبوومه‌".

ئه‌م كچه‌ پارێزه‌ره‌ ده‌شڵێت: "دیاره‌ حه‌ز خولیای زۆریشم بۆ فۆتۆ هه‌یه‌و ویستم فێری هونه‌ری فۆتۆگرافه‌ری بم، خۆشبه‌ختانه‌ له‌شاری سۆران به‌شداریم له‌ خولێكی فۆتۆگرافه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئافره‌تانی سۆران كرد، كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای نێوده‌وڵه‌تی (سابر دری) بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو، ده‌یان ئافره‌ت تێدا به‌شداریان كردبوو، كه‌ له‌لایه‌ن خاتوو (په‌ری نه‌جیم) راگه‌یاندنی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سۆرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، به‌هاوكاری گروپی هانا، ئه‌م خوله‌ به‌شێوه‌ی وانه‌ وتنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كرداریش به‌ڕێوه‌ ده‌چوو، كه‌ گه‌شتمان ده‌كرد بۆ ناو سروشتی جوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و فێربوون له‌ شێوازی گرتنی فۆتۆ، خۆشبه‌ختانه‌ توانیم به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بڕوانامه‌ی خوله‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنم، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ وه‌ربگرم، كه‌ بریتی بوو له‌ كامیڕایه‌كی فۆتۆی پێشكه‌وتوو".

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: "له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، كه‌سانی وه‌ك (پارێزه‌ر، پزیشك، ئه‌ندازیار، مامۆستا، پیشه‌كار گشت چین و توێژه‌كان) ته‌نانه‌ت كه‌سانی له‌ ئاستی باڵاوه‌ش كامیڕایان له‌ناو جه‌نتاو به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هه‌ركه‌ سه‌ردانی شوێنێك ده‌كه‌ن وێنه‌ تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌زموونێكه‌ بۆ ئێمه‌، به‌بڕوای منه‌وه‌ هونه‌ری فۆتۆگرافی ئاره‌زوێكه‌ مرۆڤ چێژی لێوه‌رده‌گرێت و حه‌زو خولیایه‌، پێویسته‌ هه‌موو مرۆڤێك شاره‌زایی له‌سه‌ر هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش له‌ شوێنێكی وه‌ك كوردستان، مرۆڤ كاتێك گه‌شتێك ده‌كات بۆناو سروشت دیمه‌نه‌ جوانه‌كان، خۆی خولیای ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ وێنه‌ی جوانی شوێنه‌كه‌ بگرێت".

له‌دوا قسه‌كانیدا ئه‌م كچه‌ پارێزه‌ره‌ داواكار بوو له‌ هه‌موو كچ و ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ په‌ره‌ به‌ تواناو به‌هره‌كانیان بده‌ن، چونكه‌ ئه‌وانیش هیچیان كه‌متر نییه‌ له‌ تواناكی پیاوان و باشان به‌شانی ئه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن چالاكی و كاری خۆیان بن و به‌هره‌و تواناكانیان ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا واسه‌یر ده‌كرێت كه‌ كاری ئافره‌ت ته‌نها خزمه‌تی ماڵه‌وه‌و هێنانه‌ دونیای منداڵه‌، پێویسته‌ ئافره‌ت خۆی هه‌وڵبدات له‌م چوارچێوه‌یه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌و جگه‌له‌ ئه‌ركی ماڵه‌وه‌ی رۆڵی خۆشی ببینێته‌وه‌ له‌ كارو چالاكی و ده‌رخستنی به‌هره‌كانی و شان به‌شانی پیاو كاربكات و هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ ته‌واو كه‌ری یه‌كتری بن.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.