Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:22

مەزڵوم کۆبانی: تورکیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

پێویستە ئەمریکا بە ئەرکی خۆی هەڵسێت
کوردستان TV
#12
100%


فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رایگه‌یاند، توركیا پابه‌ندی‌ ئاگربه‌ست نەبووە و پێویستە ئەمریکا بە ئەرکی خۆی هەڵسێت و هێرشەکان رابگرێت.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگه‌یاند: سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هەوڵدەدەن دەستبەسەر شاری (تەلتەمر)دا بگرن و پاکتاوی نەژادی ناوچەکە بکەن.

مەزڵوم کوبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا لە لاپەڕەى خۆی نوسیویەتی: تاکو ئێستا سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارەکانى سەر بەو وڵاتە پابەند نەبوون بە بڕیارى ئاگربەست و رێککەوتنیان لەگەڵ ئەمەریکا.

روونیشیکردووتەوە، تورکیا و جیهادییەکان دەستیان بە داگیرکردنی گونده‌ مەسیحییەکان کردووە، کە زۆربەی دانیشتوانەکەی ئاشورین و هەوڵی وێرانکردنی دەدەن.
 
داواشی لە ئەمریکا کردووە بە ئه‌رکی خۆی هەڵسێت و نوسیویەتی، پێویستە لەسەر ئەمریکا پابەند بێت و بە ئەرکی خۆی هەڵبسێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.