Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:40

بایکۆتی کاڵای تورکی بازرگانانی تورکیای دووچاری زیان کردووه‌

به‌شێك له‌ بازرگانانی تورك هاتوونه‌ته‌ كوردستان بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی بازرگانانی كورد
كاڵای توركی
کوردستان TV
#8
100%


بایكۆتی كاڵای توركی له‌لایه‌ن هاونیشتیمانیانی كوردستان ته‌نگی به‌ بازرگانانی توركیا هه‌ڵچنیووه‌ و وایكردووه‌ به‌شێك له‌ بازرگانان به‌ ناچاری بێنه‌ كوردستان و تكا له‌ بازرگانانی كورد بكه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ كاركردنی هاوبه‌ش، به‌ڵام ئه‌مه‌ش سوودی نه‌بووه‌.

له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژی ڕابردوو جگه‌ له‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بایكۆتی كه‌لوپه‌ل و كاڵای توركیان ڕاگه‌یاند به‌ڵكو به‌شێك له‌ بازرگان و خاوه‌ن ماركێت و فرۆشیارانیش به‌ كرده‌یی بایكۆتی هاورده‌كردن و فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و كالای توركیان جێبه‌جێكرد.

جونێد موراد، خاوه‌نی گه‌وره‌ ماركێتی لاس له‌ هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی كوردستان ماوه‌ی 10 ڕۆژ بوو فرۆشی كه‌لوپه‌ل و كاڵای توركی لای ئێمه‌ زۆر كه‌مببوه‌وه‌، به‌جۆیرێك ئه‌گه‌ر نموونه‌ به‌ ڕۆن و ئاوی ته‌ماته‌ و شیره‌مه‌نییه‌كان بهێنمه‌وه‌ له‌ ڕه‌فه‌یه‌ك پێش ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ڕۆژانه‌ پڕده‌كرانه‌وه‌ به‌ڵام دوای هێرشه‌كانی توركیا سێ ڕۆژ جارێك پڕده‌كرانه‌وه‌ بۆیه‌ بڕیارماندا به‌دیلی كه‌لوپه‌ل و كاڵای توركی بدۆزینه‌وه‌.

جونێد موراد، ده‌شڵێت: هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا توانیم گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ توركی بوون له‌شوێنی ئه‌وان كه‌لوپه‌ل و كالای نه‌رویجی و ئه‌ڵمانی و ئیماڕاتی واژوو بكه‌ین، بۆیه‌ ئێستا هه‌موو ئه‌و شتومه‌كه‌ توركیانه‌ كه‌ زیاتر له‌ 1000 جۆر بوون فڕێمدانه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ شوێنیان كه‌لوپه‌ل و كاڵای ئیماراتی و سعوودی و به‌لجیكی و ئه‌ڵمانی ده‌فرۆشم كه‌ هه‌م كوالێتیان باشتره‌ و هه‌م نرخی هه‌ندێك شت هه‌رزانتریشه‌ له‌ توركییه‌كه‌.

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تورکیا لەگەڵ عێراق بە گشتی دەگاتە 12 ملیار دۆلار و هەوڵەکە بۆ ئەوەبوو کە ئەم بڕە بەرزبکرێتەوە بۆ 20 ملیار دۆلار و ئەمەش بە فراوانکردن و پەرەپێدانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە رێگاکان دەدات و هەموو مەبەستی ئاسانکاری و پەرەپێدانی سەرمایەگوزارییە بۆ ئەو کامیۆنانەی لە تورکیاوە دێنە عێراق.

شێخ مستەفا، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئاڵوگۆری بازرگانی كوردستان توركیا هیچ ساردییه‌كی تێنه‌كه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خه‌ڵكه‌ كه‌ بایكۆتی ڕاگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ش ئاساییه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئاگادارین وه‌ك و حكومه‌تیش هیچ بڕیارێك بۆ بایكۆتی كاڵای توركی نه‌دراوه‌.

شێخ مسته‌فا ڕاشیگه‌یاند:" قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کوردستان لەگەڵ تورکیا گەیشتووه‌ته‌ 12 ملیار دۆلار بەڵام  لەسەدا 40% بۆ کوردستان و لەسەدا 60% بۆ خوارو ناوەڕاستی عێڕاق دەڕوات، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و بایكۆته‌وه‌ ئێستا ئه‌و بڕه‌ كه‌میكردبێت.

بایكۆتی كاڵای توركی ته‌نیا له‌ نێوان كورد و تورك نه‌ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی دونیاش ده‌نگیداوه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تیش پێیان وایه‌ بایكۆتی كاڵای توركی ده‌توانێت ئابووری توركیا ئیفلیج بكات.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.