به‌هۆی نه‌شیاوی بۆخواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتوندا ده‌گرن و ته‌ندروستی پشكنینی بۆ كردووه و ده‌ڵێت شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی رۆژانه‌ی لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و ئه‌وشوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی ده‌ست به‌سه‌ر (210) سه‌تڵ زه‌یتوندا ده‌گرن.
ناوی زه‌یتونه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه (دریا)یه‌و بڕه‌كه‌ی یه‌ك تۆن و (680) كیلۆگرامه و له‌وڵاتی توركیاوه هاورده كراوه، نمونه‌ی زه‌یتونه‌كه ره‌وانه‌ی بهڕێوبهرهایهتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین، وه‌ڵامه‌كه‌ی به نه‌شیاو بۆخواردن و به‌كارهێنان دراوه‌ته‌وه.
به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و خۆراكه ماددانه‌ی به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه یاخود له پشكنین ده‌رنه‌چوون به‌ها خۆراكیهكهیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه، هه‌ركه‌سێكیش بیخوات و به‌كاری بهێنێ زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌روه‌ی نیشته‌جبوونی هاوڵاتیان زه‌یتونه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.