Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:35

ھاوردەکردنی مریشک قەدەغە دەکرێت

بەھۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەردا
کوردستان TV
100%


بەھۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەردا، ھاوردەکرنیان قەدەغە دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت وەبەرھێنان لە پرۆژە کشتوکاڵییەکاندا رووی لە زیادبوون کردووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٩.١٠.٢٤ لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەھۆی زۆربوونی پرۆژە کشتوکاڵیەکان و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆ ھەروەھا بۆ پشتگیری خاوەن پرۆژە پەلەوەرییەکان، بۆمانگی یازدە ھاوردەکردنی مریشک قەدەغە دەکرێت.


ئاماژەی بۆئەوەکردکە، لە رێژەی بەروبومە ھاوردەکراوەکان رەچاوی زیادبوونی بەرھەمی ناوخۆ و کەمبوونەوەی بەکارھێنان لەوەرزەکاندا کراوە، لیژنەکە بۆ مانگی (١١)ی ئەمساڵ بڕیاری دا ٨٠٠ تۆن ماسی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور ھاوردە بکرێت و ھاوردەکردنی مریشک و ھێلکەش قەدەغە دەکرێت. 

سەبارەت بەھاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو لیژنەکە دوو پێشنیاری بۆ وەزارەت خستە ڕوو بۆدیراسە کردنی 
١- ڕەسید کراوە بێت بۆ ئەو کۆمپانیاو بازرگانانەی کە پسپۆڕن لەبوارەکەدا لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان ئاژەڵ ھاوردە بکرێت.
  ٢- ڕێگە بدرێت تەنھا خاوەنی پرۆژەکانی ئاژەڵداری ئاژەڵ ھاوردە بکەن بەپێی مۆڵەتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی.

 

 


شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.