كێشه‌ی هونه‌ری ئێمه له‌وه‌دایه، كه وه‌ك كاڵا ته‌ماشای ناكرێت
خه‌ڵكانی دارا و ده‌وڵه‌مه‌ند پاره‌ی زۆر بۆ رازاندنه‌وه‌ی ماڵ و نووسینگه و شوێنی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان، خه‌رج ده‌كه‌ن، له‌مه‌دا كارێكی چاك ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر به ده‌گمه‌ن تابلۆیه‌ك ده‌كڕن، كه پێم وایه تابلۆ له رووی به‌هاوه، له سه‌رووی شتانی دیكه‌وه‌یه.
ئێمه نه‌ك ته‌نیا له هونه‌ری شێوه‌كاریدا كێشه‌ی فرۆشتنمان هه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌مڕۆ گۆرانیبێژانی كوردستانیش كێشه‌یان هه‌یه. هونه‌رمه‌ند (ئه‌گه‌ر به راستی هونه‌رمه‌ند بێت) هه‌قی خۆیه‌تی كه به به‌ری ره‌نجی خۆی بژی، به هونه‌ره‌كه‌ی خۆی ژیان و گوزه‌رانی دابین بكات.
تا ئه‌و كاته‌ی هونه‌ر نه‌بێته كاڵا، بازاڕی نه‌بێت، هونه‌ر له كوردستاندا به ته‌واوی گه‌شه ناكات.
ئه‌گه‌ر نا، شاكارێكی وه‌ك ئه‌م تابلۆیه، هی ئه‌وه نییه بێ ناز و بێ كڕیار بێت..
ن/تاریق كارێزی
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.