Erbil 8°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 09:43

شه‌ربه‌تی شه‌تى ئێرانى له‌ پشکنین ده‌رنه‌چوو

له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان و به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تی شه‌تدا گیرا
کوردستان TV
100%

له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌خوێندنگه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و هه‌رفرۆشگایه‌كیش پابه‌ندی لیستی خواردن و خواردنه‌وه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بێت سزا ده‌درێت.


 له‌راگه‌یاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌دواداچوون بۆ سكاڵای ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌ خوێندنگه‌ی گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه‌ی شاری سلێمانی له‌سه‌ر شه‌ربه‌تی (شه‌ت) ‌به‌هۆیه‌وه‌ مناڵه‌كانیان توشی سكچوون و شكئێشه‌ بوون، بۆیه‌  لیژنه‌كان له‌ فرۆشگای خوێندنگه‌كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (185) كاتۆندا گرتووه‌‌.

  
راشیده‌گه‌یه‌نن ، نمونه‌ی شه‌ربه‌ته‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆپشكنین، وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ به‌ نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه‌ دراوه‌ته‌وه‌.

 
شه‌ربه‌تی شه‌ت ‌له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ كراووه‌‌ ‌له‌ كۆگایه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق عه‌مبار و ره‌وانه‌ی خوێندنگه‌ی كانی گۆمه‌‌ كراوه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی راسپاردووه‌ چاودێری فرۆشگای خوێندنگه‌كان بكرێت و لیستی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌‌ فرۆشگای خوێندنگه‌كان پابه‌ندبن پێوه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


 له‌كۆتادا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نن ، بۆپه‌یوه‌ندی كردن به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ژماره‌ (07708677777) یاخود له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ناونیشانی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) به‌دواداچون بۆ سكاڵاكانتان ده‌كرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.