Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:52

له‌ تورکیا فرۆشتنی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌دا 15% دابه‌زیووه‌

ده‌زگای ئاماری توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌
توركیا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون
کوردستان TV
#8
100%

به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان، فرۆشتنی موڵك له‌ توركیا به‌ به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پازده‌ دابه‌زیووه‌. رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی له‌ ده‌زگای ئاماری توركییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ماوه‌ی كانونی یه‌كه‌م تا مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ هه‌شتسه‌د و شێست و پێنج هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌فتا و سێ موڵك فرۆشراون، له‌كاتێكدا هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابوردوو یه‌ك ملیۆن و دوو هه‌زار و سێسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك موڵك فرۆشراوه‌. هه‌روه‌ك هه‌مان ماوه‌ی نۆ مانگی ساڵانی دووهه‌زار و پازده‌ و دووهه‌زار و شاده‌ و دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ فرۆشتنی موڵك له‌مساڵدا زیاتر بووه‌، كه‌ كه‌مترین ئاست بووه‌ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا. ته‌نها له‌ماوه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پازده‌ دابه‌زیووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو. ده‌زگای ئاماری توركیا ئاشكراشیكردووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا فرۆشتنی موڵك له‌ توركیا به‌ خه‌ڵكی بیانی به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا بیست و شه‌ش دابه‌زیووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.