Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:39

به‌منزیکانه‌ نه‌وتی سپی ماڵان دابه‌شده‌کرێت

به‌هۆی گه‌شتكردنی وه‌زیری نه‌وتی عێڕاق بووه‌
نه‌وتی ماڵان
کوردستان TV
#8
100%

دوای بڕیاری سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ دابەشكردنی نەوتی ماڵان، بڕیارە به‌منزیكانه‌ دەست بە دابەشكردنی نەوت بكرێ‌ و بەپێی پێویستی شارەكانیش نەوتەكە دابەش دەكرێت. ئاری كاكه‌ شین به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: بڕیاربوو له‌ پازده‌ی نۆ به‌شه‌ نه‌وتی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێڕاق له‌ گه‌شتكردن بوو دواكه‌وت. ئاری كاكه‌ شین ڕاشیگه‌یاند: ئێستا وه‌زیری نه‌وتی عێڕاق  گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌رێی ناردنی نه‌وتین له‌ به‌غداوه‌ هه‌ركاتێك نه‌وته‌كه‌یان نارد به‌ میكانیزمێك ده‌ستده‌كه‌ین به‌ دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه‌ و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەركرێ‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.