فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی پەیامێكی ئاراستەی ئەمریكا كرد و داوای لێدەكات سوریا نەخاتە ژێر دەستی روسیاوە و لێنەگەڕێن ئەو وڵاتە مۆنۆپۆلی سوریا بكات.
مەزڵوم كوبانێ، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی لەدواین لێدوانیدا رایگەیاند ئێمە نامانەوێت بەتەنها روسیا بتوانێت رۆڵی لە سوریادا هەبێت بەڵكو پێمان خۆشە ئەمریكاش لەم وڵاتەدا رۆڵی هەبێت بۆ ئەوەی روسیا بەتەنها سوریا مۆنۆپۆڵا نەكات.
فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی ئەوەشی راگەیاند: ئەگەر توركیا بەم شێوەیەی ئێستا پابەندی ئاگربەستەكە نەبێت گومان دەكەین كە رێكەوتنێكی نهێنی هەبێت لە نێوان توركیا و ئەمریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.