زیاتر لە دوو هەفتەیە نرخی بلیتی فڕۆکەی هێڵەکانی تورکیا دابەزیووه، بە بەراورد بە دووهەفتەی رابردوو نرخی تکتی چوون و هاتن لە نێوان هەولێر و سلێمانی بۆ ئەستەنبوڵ، لە زیاتر له شهشسهد دۆلارەوە بۆ دووسهد و چل دۆلار دابەزیووە، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزاری و فڕۆکەوانییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت خواست لەسەر تکتی گەشتەکانی تورکیا لەسەدا حهفتا دابەزیووه. لاوەند مەموندی، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی گەشتیاری و فڕۆکەوانی به كوردستان تیڤی راگەیاند بەهۆی ئەو هێرشانەی تورکیا بۆسەر خاکی رۆژئاوای کوردستان چوونی گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا زۆر کەمیکردووە، ئەمەش وایکردووە نرخی تکتەکان کەمبێتەوە.لاوەند مەموندی، ڕاشیگهیاند بە بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو چوونی گەشتیاران لەسەدا حهفتا کەمبووەتەوە. ئاماژهی بهوهشدا بە بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو نرخی چوون و هاتنی تکتی فڕۆکەی هەولێر ئەستەنبوڵ لە شهشسهد دۆلارەوە بۆ دووسهد و چل دۆلار دابەزیووە. سهرۆكی یهكێتی كۆمپانیا گهشتیاری و فرۆكهوانییهكان ئاماژهی بهوهشدا جگە لەوەی وەرزی گەشتکردن بەسەر چووە و نزیکدەبینەوە لە زستان ئەوە هۆکارێکە، بەڵام هۆکاری سەرەکی هێرشەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان و ئەو مامەڵە خراپەی حکومەتی تورکیا لەگەڵ گەشتیارانی کورد لە فڕۆکەخانەکان کە پشکنینی مۆبایل و لێپرسینەوەی دیکە وایکردووە خەڵک بۆ تورکیا نەچێت.
نرخی تکتی هێله ئاسمانییهکانی تورکیا دابهزی
چوونی خهڵك بۆ توركیا لهسهدا 70% كهمبووهتهوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.