دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌لای ئه‌وه‌وه سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا ئاسانتره له شه‌ڕكردنی له سوریا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەیکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند: ئه‌و ململانێیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه، له نێوان سووریا و توركیایه و رێگر نین له‌وه‌ی كه دیمه‌شق هاوكاری له مۆسكۆ وه‌ربگرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا زۆر باشتره له ههڵگیرشانی جه‌نگ له ناوچه‌كه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەوان یارمەتی دەردەبن بۆ دانوستاندن لەسەر كێشەی سوریا و جەختیش لەوە دەكاتەوە، هێرشی توركیا بۆ سەر سوریا، كێشەی سوریا خۆیەتی و بەكێشەی خۆیانی نازانێت.
سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی كشانەوەی هێزه‌كانیان لە سوریا، گوتی: كاتی ئەوە هاتووە ئەو هێزانە بكشێننەوە و ئێمە پۆلیسی جیهان نین و كاتی ئەوە هاتووە هێزەكانمان بكشێنەوە.
لێدوانەکەی ترەمپ پێش چەند كاتژمێرێك دێت لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی مایک پێنس جێگری سەرۆک و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دێت بۆ تورکیا و کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.