Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:43

روسیا: په‌لاماردانى سوریا له‌لایه‌ن تورکیا قبول نییه‌ و پێویسته‌ به‌مزوانه‌ کۆتایى به‌ هێرشه‌که‌ى بهێنێت

ئه‌لیگزانده‌ر لاڤره‌نتیف نێرده‌ى سه‌رۆكى روسیا له‌ سوریا
روسیا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵیكى رۆیته‌رز، نێردراوى ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى روسیا له‌ سوریا له‌ راگه‌یاندراوێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: مۆسكۆ په‌لاماردانه‌كه‌ى توركیاى بۆ سه‌ر سوریا پێ قبوول نییه‌ و پێویسته‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌م زووانه‌ كۆتایى به‌و هێرشه‌ بهێنێت.

ئه‌لیگزانده‌ر لاڤره‌نتیف نێرده‌ى سه‌رۆكى روسیا له‌ سوریا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌بوزه‌بى كه‌ به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى و به‌سه‌رۆكایه‌تى پوتین له‌گه‌ڵ شاندى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى چووبوو، به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند: ئێمه‌ رازى نابین به‌ مانه‌وه‌ی توركیا له‌ سوریا و له‌ كرداره‌كانیانش رازى نیین.

ئه‌لیگزانده‌ر ده‌رباره‌ى ره‌وشى باكوورى سوریا ئاماژه‌ى به‌ هێرشه‌كه‌ى توركیا داو و گوتى: به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئه‌ده‌نه‌  كه‌ له‌نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌ واژۆكراوه‌ له‌ ساڵى 1998، توركیا مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ 10 كیلۆمه‌تر به‌ درێژایى سنوورى نێوان سوریا و توركیا بێته‌ نێو خاكى سوریا به‌ به‌هانه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان.  

ئه‌لیگزانده‌ر لاڤره‌نتیف گوتیشى: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ماف به‌ سوپاى توركیا نادات تا له‌سه‌ر خاكى سوریا بۆ هه‌میشه‌یى بمێننه‌وه‌ و ئێمه‌ رازى نابین له‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركیا له‌ سوریا بۆ ماوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى.

ئه‌لیگزانده‌ر هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ پارێزگارى سنوورى نێوان سوریا و توركیا كرد و گوتى: ئاسایشى سنوورى نێوان سوریا و توركیا ده‌بێت پارێزراوبێت و له‌لایه‌ن بڵاوبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى سوپاى حكومه‌تى سوریا به‌ درێژایى ته‌واوى ئه‌و سنووره‌ى نێوان توركیا و سوریا، بۆیه‌ هه‌رگیز پشتگیرى و قسه‌مان نه‌كرد له‌سه‌ر بیرۆكه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌ى توركى له‌و ناوچه‌یه‌.

ئه‌لیگزانده‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا و گوتى: كرداره‌كانى توركیا ووروژاندنى هه‌ستیاریى ئاینیى له‌ باكوورى سوریا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و به‌ندكراوه‌كانى داعشى به‌ 12 هه‌زار مه‌زه‌نده‌ كرد كه‌ له‌ باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا به‌ندكرابوون. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.