ماوه‌ی 9 ساڵه ساردخانه‌یه‌كی میوه له گوندی رێشدووری باڵه‌كایه‌تی دروستكراوه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها یه‌ك سندوق میوه‌ی ناوچه‌كه‌ی تێدا هه‌ڵنه‌گیراوه، كه‌چی به‌رهه‌مێكی زۆری خۆماڵی ناوچه‌كه ده‌گاته بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جوتیارانیش ده‌ڵێن له بازاڕدا به‌رهه‌مه‌كانمان به‌ناچاری هه‌رزانفرۆش ده‌كه‌ین.
سه‌یفه‌دین موحسین، خاوه‌ن باخێكی گه‌وره‌یه و بۆ ئه‌مساڵ به‌رهه‌مێكی زۆری هه‌یه، ناوبراو رایگه‌یاند: ساردخانه یه‌كێكه له كاره هه‌ره باشه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له ناوچه‌كه‌مانی دروستكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌خراوه‌ته خزمه‌ت به‌رهه‌می خۆماڵی، ئێستا باڵه‌كایه‌تی به‌رهه‌مێكی زۆری خۆماڵی هه‌یه، من بۆخۆم كه به‌رهه‌می سێوی ئه‌مساڵ ده‌گه‌یه‌نمه بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌بینم سێوی ده‌ره‌وه له گومرگی سه‌وزه و میوه هه‌یه و پاره‌ی باشتریش له هی ئێمه ده‌كات، كه‌چی وه‌ك سێوه‌كانی ئێمه جوانتر نییه، به‌رهه‌می ئێمه‌ش به رێگایه‌كی سروشتی پێده‌گات و تام و شێوه‌شی له هی ده‌ره‌وه زۆر جیاوازتر و به‌رچاوتره.
ئه‌و جوتیاره گووتیشی: بواری كشتوكاڵی یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی كه بواری ئابووری وڵات به‌ره‌و پێش ده‌بات، ئه‌گه‌ر ساردخانه‌ی میوه‌ی چۆمان به‌گه‌ڕبخرێت، هه‌م من وه‌ك جوتیار سوودی لێوه‌رده‌گرم، تا ئه‌وكاته‌ی له بازاڕ نرخه‌كه‌ی كه‌مێك هه‌ڵده‌ستێته‌وه، هه‌میش حكوومه‌ت له‌رووی ئابووری سوودی لێوه‌رده‌گرێت و ناڕه‌زایه‌تی جوتیارانیشی له‌كۆڵ ده‌بێته‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ساردخانه‌كه‌مان بخرێته خزمه‌ت جوتیاران، ئێمه‌ش ده‌توانین زیاتر له پێشان خۆمان ماندوو بكه‌ین و به‌رهه‌می زیاتریش بخه‌ینه بازاڕ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانین له كاری كشتوكاڵیدا زیاتر پێشكه‌وین، بۆیه داوا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كه‌م هه‌رچی زووه ساردخانه‌ی میوه‌ی چۆمان به‌گه‌ڕ بخاته‌وه.
سولێمان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چۆمان، به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تا ئێستا ئه‌م پڕۆژه‌یه راده‌ستی ئێمه نه‌كراوه، ئه‌و كاته‌ی پارێزگای هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی كرد و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌كرایه‌وه، هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم كارێكی وای نه‌ماوه نه‌خرێته خزمه‌تی جوتیاران، ته‌نها هه‌ندێك كاری یاسایی ماوه بۆی جێبه‌جێ بكرێن.
گووتیشی: ئه‌و ساردخانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی قه‌زای سۆران و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ری تاكه ساردخانه‌یه دروستكراوه و جێگای ئه‌سه‌فه به‌مجۆره ناخرێته خزمه‌تی بواری كشتوكاڵی.
به‌قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چۆمان، ئه‌گه‌ر ئه‌م ساردخانه‌یه بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی ناوچه‌كه سوودی لێوه‌ربگیررێت، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووری جوتیاران ده‌بێت و بواری كشتوكاڵی ناوچه‌كه‌ش گۆرانكاری زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
سلێمان عه‌بدوڵڵا، راشیگه‌یاند: ساردخانه‌ی میوه نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رهه‌می پاییزی، به‌ڵكو له هه‌موو وه‌رزێك سوود به جوتیاران ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌میش بۆ به‌رهه‌می (خه‌یار، ته‌ماته، ترێ، هه‌رمێ، سێ‌و، خۆخ، قه‌یسی، پیواز و به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك سپیایی) له‌هه‌مان كاتیش‌دا حكوومه‌ت سوودی ئابووری پێده‌گات، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه راده‌ستی ئێمه بكات، یان راده‌ستی كه‌رتی تایبه‌تی بكات، كیشه‌گه‌لێكی زۆری جوتیاران و خاوه‌ن باخه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
له ساڵی 2010 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی ساردخانه‌ی میوه‌ی چۆمانی خسته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام تا ئیستا سندووقێك میوه‌ی تێدا هه‌ڵنه‌گیراوه، ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر به بڕی 2 ملیارد و 111 ملیۆن و 397 هه‌زار و 300 دینار دروستكراوه.
كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.