ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: رێککەوتنی هەسەدە و حكوومهتی سوریا تەنها بۆ پاراستنی سنورەکانە و کاروبارەکانی دیکە وەکخۆیان بەڕێوەدەچن.
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ئاڕاستەی سەرجەم ئەنجومەنەکانی خۆبەڕێوەبەری و ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی کردوە، رایگەیاندوە: رێککەوتنی هەسەدە و حكوومهتی سوریا تەنها رێککەوتنێکی سیاسییە بۆ پاراستنی سنورەکان و سەروەریی سوریا دژی هێرشەکانی تورکیا.
جەختی کردوەتەوە سەرجەم کاروبارەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و دامەزراوەکان وەک خۆیان و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بەڕێوەدەچن و سەرجەم وردەکارییەکانیش بۆ دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری روون دەکەنەوە و سورن لەسەر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکە.
دوێنێ هەسەدە و حکومەتی سوریا بە چاودێری روسیا گەیشتنە رێککەوتن و بڕیاردرا بۆ پاراستنی سنورەکانی باکووری سوریا لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیادا، سوپای سوریا بەرەو ناوچە سنورییەکان جوڵەی پێبکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.