دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا هێرشیان کردوەتە سەر کاروانێکی هاووڵاتیانی مەدەنی و رۆژنامەنووسان کە بەرێگاوە بوون بەرەو سەرێکانی و بەهۆیەوە (11) هاووڵاتی و رۆژنامەنووس شەهیدبوون و (74) کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژنامه‌وانێكی ئۆكرانی، كه بۆ رووماڵكردنی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان چووه‌ته ناوچه‌كه، به‌ر بۆردومانی چه‌كدارانی میلیشیاكانی ئۆپۆزیسیۆن كه‌وت و كوژرا.
تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه ئۆكرانییه ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نها باس له‌وه ده‌كرێت كه ئۆكرانیه و بۆ رووماڵی ره‌وشی ناوچه‌كه هاتووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هاوار نیوز، په‌یامنێرێكی ئاژانسه‌كه به‌ناوی سه‌عد ئه‌لحمه‌د، له بۆردومانه‌كه‌دا شه‌هیدبووه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ده‌نگۆی كوژرانی رۆژنامه‌وانێكی به‌رازیلی بڵاوبۆته‌وه.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، له بۆردومانه‌كه‌دا، كه كاروانێك كراوه‌ته ئامانج، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییش گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوونه.
ماوەی پێنج رۆژە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە 130 هەزار کەس ئاوارەبوون و دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.