هێزەكانی سوپای توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیه‌وه، كاروانێكی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیان كرده ئامانج و به‌وهۆییه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید و برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هاوار نیوز، دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌دانی هاوڵاتی هه‌رێمی جه‌زیره به‌ره‌و سه‌رێ كانی به‌ڕێكه‌وتن بۆ به‌رگریكردن له هاووڵاتیانی شاره‌كه‌یان، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه كرانه ئامانج.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، هاووڵاتیانی سڤیل بە هۆی بۆردومانەكەوە شەهیدبوون و بەشێكیان بریندار بوون.
هەر لە تۆمار ڤیدیۆیەكەدا ئەو ساتە نیشان دەدات، كە چەند كەسێك لەسەر زەوی كەوتوون و شەهیدبوون و برینداربوون، ئەمە جگەلەوەی زیانێكی زۆریش بەر ناوچەكە كەوتووە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش سووتاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.