Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:37

هەسەدە: ئەوانەی شەهید بوون شەڕی دژی داعشیان کرد

سوپای توركیا هێرشی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد
کوردستان TV
#12
100%


رێدوور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند: ئەوانەی شەهید بوون، هەر ئەو شەرڤانانەن كە شەڕیان دژی داعش كرد.

ئەمڕۆ شەممە رێدوور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوایین ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی تورکیای راگەیاند: تا ئێستا 45 شەهید هەبووە و كۆی شەهید و بریندارەكانی شەڕ لەگەڵ توركیا گەیشتۆتە 200 كەس.

رێدوور خەلیل گوتیشی: باكوری سوریا ئارامترین شوێن بوو، هێرشەكەی توركیا داعش زیندوو دەكاتەوە، پێویستە هێرشەكانی توركیا بوەستێنرێت.

هەروەها دەشڵێت: هەزاران كەسیش ئاوارە بوون.

ڕاشیگەیاند، كە تا ئێستا هیچ مەترسییەكیان بۆ سەر توركیا نەبووە و باكوری سوریا ئارامترین ناوچە بووە گوتیشی، تەواوی سەرێ‌ كانی لەژێر كۆتنتڕۆڵی خۆماندایە.

ڕێدۆر خەلیل گوتیشی: توركیا جیاوازی لەگەڵ كەس ناكات و ئێمەش بە ورەی بەرزەوە بەرخودان دەكەین.

ئاشكراشی كرد، كە ئەو هێرشانەی توركیا دەیكات بۆ سەر باكوری سوریا كاریگەری خراپی لەسەر تەواوی ناوچەكە دەبێت.

رێدور خەلیل، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد و هیوای شیفای بۆ بریندارەکان خواست، سەرەخۆشیشی لە پارتی سووریای پێشڤەڕۆ کرد، کە ئەمڕۆ هەڤرین خەڵەف، جێگری سکرتێری گشتی پارتەکە لە تلتەمر گیانی لەدەستدا.

ماوه‌ی چوار رۆژه‌ سوپای توركیاو میلیشیاكان له‌ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی ئاشتی هێرشیان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكردووه‌.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.