سوپای سوریای دیموكرات رایگهیاند: هەواڵەکە چەواشەکارییە و بەرگری سەخت لە سەرێکانێ هەیە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی داگیرکردنی سەرێ کانێ لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە، هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت جیهادییەکانی ئەحرار ئەلشەرقییە هەوڵیاندا رێگای سەرەکی سەرێکانی داگیر بکەن، بەڵام هێرشەکەیان تێکشکێنراوە و رێگاکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندایە و ئارام و کراوەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەو گروپە چەکدارانە دەستیان لە خەڵکی سڤیل نەپاراستووە و چەندین کەسیان لە دانیشتوانی ناوچەکە شەهیدکردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندبوو سەرێ کانێ کۆترۆڵکراوە و لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکاندایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.