Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:11

رۆسنه‌فت چیتر مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلار ناکات

فرۆشتن و ده‌رهێنانی نه‌وت و گرێبه‌سته‌كانی له‌ دۆلاره‌وه‌ بۆ یۆرۆی ئه‌وروپی ده‌گۆڕێت
رۆسنه‌فت
کوردستان TV
100%

گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواری وزه‌ی ڕووسی رۆسنه‌فت بڕیاریدا له‌ مامه‌ڵه‌كانی چیتر كار به‌ دراوی دۆلار نه‌كات و له‌ شوێنی دۆلار، یۆرۆی ئه‌وروپی بكاته‌ دراوی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه‌كردنی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و حكوومه‌ت و وڵاتانی دنیا. 

ئاژانسی ڕۆیته‌رز به‌ڵگه‌یه‌كی ڕۆسنه‌فتی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپات له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوو كۆمپانیای رۆسنه‌فتی ڕووسی بڕیاریداوه‌، له‌ به‌رامبه‌ر فرۆشتن و وه‌به‌رهێنانه‌كانی له‌ بواری نه‌وت و وزه‌ له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كێڵگه‌ نه‌وت و گازیانه‌ی كه‌ له‌ شوێنه‌ جیا جیاكانی دونیا گرێبه‌ستی له‌سه‌ر كردووه‌، چیتر به‌ دۆلار مامه‌ڵه‌ نه‌كات و فرۆشتن و ده‌رهێنانی نه‌وت و گرێبه‌سته‌كانی له‌ دۆلاره‌وه‌ بۆ یۆرۆی ئه‌وروپی ده‌گۆڕێت. 

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ دوا گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای رۆسنه‌فت، ورده‌كاری ناو گرێبه‌سته‌كان، سه‌رجه‌میان به‌ یۆرۆ خه‌ملێنراون و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ دراوی دۆلار نه‌كراوه‌، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌بێت، چونكه‌ رۆسنه‌فت ڕۆژانه‌ زیاتر له دوو ملیۆن و 400 هه‌زار‌ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.  

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.