Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 15:58

سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر جگه‌ردا ‌گیرا‌

خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ شاری سلێمانی هاورده‌ی كردووه‌
کوردستان TV
100%


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا‌ ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كان ده‌ڵێت؛ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (121) پارچه‌ جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه‌ كه خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ شاری سلێمانی، هاورده‌ی كردووه‌.


وتی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی‌ ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌ری جگه‌ری به‌ستوو یه‌كجار خاوبووه‌وه‌ نابێت بۆ دوباره به‌ستنه‌وه‌ی‌ بخرێته‌وه‌ ناوبه‌فرگر، چونكه‌ به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات وده‌بێت به‌ ناوه‌ندێك بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی میكرۆب و زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه‌ هاورده‌كردنی جگه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌.


سه‌رۆكی لیژنه‌ وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره به‌ستووه‌‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه،‌ راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرنه‌‌به‌ر.


لیژنەی سێ یەكێكە لە لیژنە هاوبەشه‌كان كه‌ قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ڕێیانه‌وه‌ چاودێری بازاڕ و ماركێت و شوێنە گشتیەكان ده‌كات و ئه‌ركی سەرەكی لیژنەكەش پاراستنی لایەنی تەندروستی هاوڵاتیان و پارێزگری كردنە لە ماف و بەرژەوەندی گشتی، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.