له میانی سێ رۆژدا، 720 كۆچبه‌ری نایاسایی له ئیزمیر ده‌ستگیركران كه هه‌وڵیانده‌دا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له نێوان 29ی ئهیلوول و یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا، به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵه‌كانیان دژبه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به شێوه‌ی نایاسایی توركیا به‌جێبهڵن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تیمه‌كان زانیاریی ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وت كه له شارۆچكه‌كانی چه‌شمه، دیكیلی، عه‌لیئاغا، فۆچا، مه‌نده‌ره‌س، كارابورون و ئورلا كۆچبه‌ری نایاسایی بینراوه.
تیمه‌كان پشكنینیان بۆ به‌له‌مه‌كان ئه‌نجامدا و 719 كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووه كه هه‌ڵگری به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌فغانستان و سووریا بوون.
هه‌روه‌ها تیمه‌كان كۆچبه‌رێكی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد كه كه هه‌ڵگری به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی لیبیا بوو و هه‌وڵیده‌دا به مه‌له‌كردن بپه‌ڕێته‌وه بۆ دوورگه‌ی ساكز.
720 كۆچبه‌ره‌كه گه‌یه‌نرانه وشكانی و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.