Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:49

هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم ده‌نێرێت

راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی
پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی عێراق هەفتەی داهاتوو بڕی 17 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هەولێر دەنێرێت و راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی. 

فەتحی محەمەد، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی به‌غدا گفتوگۆمان کردووە سەبارەت بە پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر کە لەکاتی خۆی دواکەوتووە، چونکە دەبوو لە دووهەفتەی رابوردوو بگات لەگەڵ هی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان. 

راشیگەیاند: چەکی پارەکان ئامادەیە تەنیا چاوەڕوانی پارەین بگات هەفتەی داهاتوو بڕی 17 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هەولێر رەوانە دەکرێت ئێمەش بەپێی خشتەیەک دەستدەکەین بە دابەشکردن. 

لەبارەی هۆکاری دواکەوتنەکەش گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: کێشەکە لەنێوان لقی هەولێری بانکی مەرکەزی و وەزارەت بووە، بەڵام ئەوەش چارەسەر کراو هەفتەی داهاتوو پارەکە دەگات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.