Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:08

عێڕاق 8 ملیۆن دینار به‌ په‌نابه‌ران ده‌دات

بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ به‌یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عێڕاق
كۆچ و كۆچبه‌ران
کوردستان TV
#8
100%

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ پارێزگاكانی عێڕاق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێڕاقدا هاتووه‌ له‌ به‌رنامه‌ی كاركردن و پێدانی قه‌رزی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕی هه‌شت ملیۆن دینار ده‌درێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌روه‌ی وڵاته‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عێراق. عه‌لی عه‌باس جه‌هانگیر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیكرده‌وه‌ته‌ووه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان توانیویه‌تی رێژه‌یه‌ك له‌ پاره‌ی به‌رنامه‌ی كاركردن و قه‌رزی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری به‌ده‌ستبهێنێت و ته‌رخانی بكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی بژێویان به‌رزبكرێته‌وه‌و بتوانن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا جێگیر ببن و بیر له‌ دووباره‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌نه‌وه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ئه‌وانه‌ی له‌و به‌رنامه‌یه‌ سوودمه‌ند ده‌بن، ئه‌وانه‌ن كه‌ قه‌رزیان پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌یه‌كدا به‌كاری بهێنن، ئه‌مه‌ش دوای راهێنانیان پێده‌كرێت و ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كانیان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.