میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسۆن و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیان بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له یه‌كتر، گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له تهمووز/یۆلیۆی داهاتوو ڕێككه‌وتنی بازرگانی تایبه‌ت له نێوان هه‌ردوو وڵات بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. تره‌مپ و جۆنسۆن بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه له نیویۆرك كۆ ببنه‌وه و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌نه‌وه، كه له‌نده‌ن و واشنتن ڕێككه‌وتنی بازرگانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه جیایه له هه‌موو ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تری تایبه‌ت به بواری بازرگانی له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی. ڕۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی له زاری به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی به‌ریتانیاوه بڵاویكرده‌وه، كه له‌نده‌ن و واشنتن به ته‌واوی ئیراده‌ی سیاسی خۆیانه‌وه هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له یه‌كتر ده‌ده‌ن و له تهمووز/یۆلیۆی داهاتوویش ڕێككه‌وتنی بازرگانی تایبه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ له‌نده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌روبه‌ندی ده‌رچوونه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و پێویستی به‌مجۆره ڕێككه‌وتنانه‌یه. هه‌ردوو سه‌رۆك تره‌مپ و جۆنسۆن بڕیاریان داوه ڕێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد له نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام بده‌ن و هیچ كۆت و ڕێوشوێنێك له نێوان بازرگانی نێوان هه‌ردوولا نه‌مێنێت، بڕیاره سبه‌ی سێشهمه له په‌راوێزی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ردوو سه‌رۆك كۆ ببنه‌وه و ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات بخه‌نه به‌رباس.
ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی بازرگانی به‌هێزتر ده‌که‌ن
به‌نیازی واژووكردنی ڕێككه‌وتنی بازرگانین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.