به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری قه‌زای ئاكرێ، دیدار ره‌مه‌زان ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌هۆی دیمه‌نی جوان و سه‌رنج راكێشیی ناوچه‌كه‌وه گه‌شتیاران به درێژایی ساڵ روو له قه‌زای ئاكرێ به گشتی و به تایبه‌ت هاوینه‌هه‌واری سیپه ده‌كه‌ن.
هاوینه‌هه‌واری سیپه ده‌كه‌وێته چه‌قی قه‌زای ئاكرێ له پارێزگای دهۆك له‌هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه پۆڵ پۆڵ گه‌شتیاران له به‌غدا و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه به‌سه‌دان كیلۆمه‌تر ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ن، ناوچه‌كه‌ش بووه‌ته رووگه و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی فێنكی ئاو و هه‌وا و دڵگیریی هاوینه‌هه‌واره‌كه زیاتر جۆشییان پێده‌به‌خشێ تا دڵخۆش ببن و به‌ده‌م سه‌ما و ئاهه‌نگ گێڕان و گۆرانی گوتنه‌وه كاتی خۆشتر به‌سه‌ر ببه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌شێك له گه‌شتیاران زیاتر له شه‌و و رۆژێكیش له‌م ده‌ڤه‌ره بمێننه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری قه‌زای ئاكرێ، دیدار ره‌مه‌زان له لێدوانێكیدا گوتی: "له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩وه تا ئێستا زیاتر له ٢٨٠ هه‌زار گه‌شتیار روویان له قه‌زای ئاكرێ كردووه، زۆرترینی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش سه‌ردانی هاوینه‌هه‌واری سیپه‌یان كردووه".
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی هاوینه‌هه‌واری سیپهوه لێپرسراوه‌كه‌ی گه‌شتوگوزاری قه‌زای ئاكرێ گوتی: "هاوینه هه‌واری سیپه یه‌كێك له به‌رزترین تاڤگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت، ئاوی تاڤگه‌كه له كانی زهركی سه‌ر لووتكه‌ی چیای سیپه هه‌ڵده‌قوڵێت و له ناوه‌ڕاستی هاوینه ههوارهكه مه‌له‌وانگه‌یه‌ك هه‌یه كه گه‌شتیاران به تایبه‌ت منداڵان تێیدا مه‌له ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كاتی خۆشی تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن".
فاتیمه گه‌شتیارێكی ته‌مه‌ن ٨٢ ساڵییه كه بۆ سه‌ردانی هاوینه‌هه‌واره‌كه له پارێزگای كه‌ركوكه‌وه رووی كردووه‌ته ئاكرێ، ئه‌و وه‌كو خۆی ده‌یگوت بۆ به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش سه‌ردانی قه‌زای ئاكرێی و هاوینه هه‌واری سیپه‌ی كردووه، ئه‌و گوتی: "زۆر وڵاتان گه‌ڕاوم و زۆر شوێنی گه‌شتیارییم بینییوه، به‌ڵام وه‌كو قه‌زای ئاكرێ و هاوینه‌هه‌واری سیپهم نه‌بینیوه له جوانییدا، به‌ڕاستی شوێنێكی دڵگیر و دڵڕفێنه و پڕه له دیمه‌نی ناوازه و سه‌رنج راكێش".
گوتیشی: "له مێژه ناوبانگی هاوینه‌هه‌واری سیپهم بیستووه و نیازمان بوو گه‌شتی ئاكرێ بكه‌ین، له ئێستادا هه‌ست به حه‌سانه‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌م تاڤگه سروشتییه ده‌بینم و لێره هه‌وایه‌كی پاك و خاوێن هه‌ڵده‌مژین، له‌ولاشه‌وه هه‌نجیری ئاكرێ و سه‌وزه و میوه‌كانی ئاكرێ تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ن بۆ سه‌رنج راكێشانی گه‌شتیاران، به‌ڕاستی ناوچه‌كه ناوچه‌یه‌كی خۆشه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.