به به‌شداریی ٣٣ جووتیاری سنووری پارێزگای دهۆك ١٣یه‌مین فێستیڤاڵی ترێ به نماییشكردنی زیاتر له ٦٠ جۆر ترێ به‌ڕێوه‌چوو. سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه‌ش رایگه‌یاند "ئامانجمان له فێستیڤاڵی ترێی دهۆك، كۆكردنه‌وه‌ی جووتیارانی سنووری پارێزگاكه‌یه له‌پێناو ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان ئاڵوگۆڕبكه‌ن.
سه‌عدوڵڵا ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی ترێ له پارێزگای دهۆك، به به‌شداریی ٣٣ جووتیاری سنووری پارێزگای دهۆك و به نماییشكردنی ٦٠ جۆر ترێ، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكوومیی و حیزبیی، فێستیڤاڵی ترێ به‌ڕێوه‌چوو".
گوتیشی: له فێستیڤاڵه‌كه‌دا سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ترێی سنووری پارێزگای دهۆك نماییشكرا، هه‌موو ئامانجێكمان كۆكردنه‌وه‌ی جووتیاران و ناساندنی به‌رهه‌می ترێ بوو به خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێت جووتیاران ئه‌زموون و زانیارییه‌كانییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاڵوگۆڕبكه‌ن.
سه‌عدوڵڵا ئه‌حمه‌د ناوی به‌ناوبانگترین ترێكانی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند "ترێ زهرك، ره‌ش مێو، تائیفی، كمانی، ره‌شمیری، حیجازی، زه‌یتوونی، جنوبی، میرانی، ریدگلوب، كشمش، مو‌سا به‌گ، سلێمانی ره‌ش، سلیمانی زه‌رد، چاوگا، كركرانی، بلاك بێری، گهڤره ره‌ش، ته‌برێزیی و ده‌یان جۆری دیكه كه له ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، توركیا و ئێران هاورده‌كراون و به موتربه‌كردن چه‌ندین جۆر ترێی نوێ به‌رهه‌مهێنراوه.
راشیگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتووكاڵی پارێزگای دهۆك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشت و هاوكارن له به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی ترێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.