به هۆكارێكی نادیار ئاگر له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی كیمیایی له ناوچه‌ی توزڵا باشووری ئیستانبوڵ كه‌وته‌وه و به‌شێك له ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه.
له میانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا ناوبه‌ناو ده‌نگی ته‌قینه‌وه ده‌بیسترا و به هۆی پڕشكی ئاگره‌كه‌وه ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنه‌ره‌وه گڕی گرت، دواتر له رێی تیمه‌كانی ئاگركوژێنهرهوهوه كوژێنرایه‌وه.
به‌شێك له ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند بۆ نێو پاركی ئۆتۆمبێله‌كانی كارگه‌كه. به هۆی به‌هێزی ره‌شه‌باوه كاری تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌ره‌وه سه‌ختبوو، به‌ڵام توانرا به‌شێك له ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكریت.
سه‌رۆكی به‌شی ئاگركوژێنهرهوهی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئیستانبوڵ، عه‌لی كاراهان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاگره‌كه هیچ قوربانییه‌كی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه و گوتی: "له رێگه‌ی ٤٨ ئۆتۆمبێل و ١٣٨ كارمه‌ندی ئاگركوژێنهرهوهوه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه ده‌درێت. هه‌وڵی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌كرێت بۆ كارگه‌كانی تر. به هۆی كه‌لوپه‌لی كیمیاییه‌وه ناوبه‌ناو ته‌قینه‌وه رووده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.