Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:06

یه‌که‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنان و خانووبه‌ره‌ له‌هه‌ولێر کرایه‌وه‌

به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 150 كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر
کوردستان TV
#7
100%

به‌ به‌شداری زیاتر له‌ ١٥٠ كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر، بۆ یه‌كه‌مجار پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌ و بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام بێت و چه‌ندین دیداری بازرگانی تییایدا ئه‌نجام بدرێت.

رێكخه‌ری پێشانگاكه‌، هه‌ردی سه‌لام گوتی: ده‌مانه‌وێت له‌ رێگای ئه‌م پێشانگایه‌وه‌ چه‌ندین دیدار و گفتوگۆی بازرگانی ئه‌نجام بده‌ین و نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای تایبه‌ت به‌م بواره‌وه‌ نیشان بدرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ده‌بێت.

له‌باره‌ی ژماره‌ی كۆمپانیاكانی به‌شداربوو له‌و پێشانگایه‌، هه‌ردی سه‌لام گوتی: زیاتر له‌ ١٥٠ كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌ ١٠ وڵات به‌شدارن كه‌ زۆرترینییان كۆمپانیا توركییه‌كانن و بریتین له‌ ٢٥ كۆمپانیا.

ئومێد نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ كۆمپانیای كرمانج، گوتی: یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌م پێشانگایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ به‌شدارن و پڕۆژه‌ی ئێمه‌ بریتییه‌ له‌ پڕۆژه‌ی شوقه‌كانی زانیاری له‌ هه‌ولێر كه‌ ٤٨ نهۆمه‌ و به‌ به‌رزترین تاوه‌ر له‌سه‌ر ئاستی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌خمینی بۆ كراوه‌ نزیكه‌ی ٥٠ ملیۆن دۆلاره‌ و له‌ماوه‌ی سێ ساڵ ته‌واو ده‌بێت و به‌رزی تاوه‌ره‌كه‌ بریتییه‌ له‌ ١٨٠ مه‌تر.

666

گوتیشی: دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان به‌ره‌و لاوازی چوو به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌ست ده‌كرێت كه‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كان به‌ گشتی بووژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌ و ده‌ستكراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی زۆر له‌ شار و شارۆچكه‌كان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.