Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:08

سه‌رۆکی بانکێک پاره‌ به‌ قه‌رز له‌ شوفێره‌که‌ی وه‌رده‌گرێت

پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

كریستیان سیڤینیك، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی بانكی دوێتچه‌ فیله‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م قه‌رزی له‌ شوفێره‌كه‌ی كردووه‌و چونكه‌ پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنی هه‌ندێك كاری به‌په‌له‌.

هه‌روه‌ها كریستیان تیشكی خسته‌ سه‌ر باردۆخی دارایی خۆی و گوتی: له‌ سه‌دا 95ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م كاروباری دارایی و بازرگانییه‌كانیان له‌ رێگای ئینته‌رنێت و موبایلی هۆشمه‌نده‌وه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ێنن، به‌ڵام ئه‌و تا ئێستا له‌رێگای ئامرازه‌ كۆنه‌كان و لقی بانكه‌ سه‌ره‌كییه‌كان مامه‌ڵه‌ ده‌كات.

شایانی باسه‌ ئه‌ڵمانیا چواره‌م به‌هێزترین وڵاتی ئابوورییه‌ له‌جیهان و تا ئێستا كاروباری دارایی ئه‌و وڵاته‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر پشت به‌ دراوی كاغه‌ز بۆ پاره‌دان به‌كاش ده‌به‌ستێ و هه‌ندێك شوێنی بارزگانی بچووك و قاوه‌خانه‌كان كارتی دڵنیایی وه‌رناگرن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ رۆژنامه‌ی راینشه‌ پۆست –ی ئه‌ڵمانی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.