• ئه‌گه‌رچی ساڵانێكی زۆر تێپه‌ڕیوه، به‌سه‌ر گۆرانیه جوانه‌كانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (محه‌مه‌د قه‌دری)، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ش هێشتا گۆرانیه جوانه‌كانی سه‌رده‌می زێڕینی گۆرانی و موزیكی كوردی هه‌ر له گوێچكهماندا ده‌زرینگێته‌وه، ته‌نانه‌ت بیرمه كه منداڵ بووین، به حه‌ماسه‌تێكی زۆره‌وه گوێمان بۆ گۆرانی (زارا گیان) ده‌گرت، كه ئه‌وسا به‌شی كوردی ماوه‌كی هێنده كورت بوو، هه‌موو گۆرانیه‌كانی تێیدا په‌خش ده‌كرا ده‌مانزانی كام گۆرانی دوای كام گۆرانی په‌خش ده‌كرێت.
• (محه‌مه‌د قه‌دری)، ته‌نیا وه‌ك موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژێك نه ناسرابوو، به‌ڵكو ئه‌و له ڕوخسار و ستایل و جل و به‌رگه‌كانیشی دا هونه‌رمه‌ند بوو، هه‌موو ئه‌و خاسیه‌ته جوانانه‌ی كه له ژیانی هونه‌رمه‌نددا هه‌یه، له‌و هونه‌رمه‌نده‌دا ده‌بینرا، ئه‌مه جگه له گۆرانی (زێنه‌بێ)، كه حه‌فتاكان و هه‌شتاكان تۆمار ده‌كرا، تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌ر زیندوو ماوه‌ته‌وه، گۆرانیه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده هێنده كاریگه‌ریی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا هه‌بوو، له كوردستانی باشووردا په‌ڕیه‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌ی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی وه‌ك (ئیبراهیم تاتڵیساس) زۆر به په‌رۆشه‌وه له تۆمارگاكاندا به دوای ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا بگه‌ڕێ، ئه‌وه‌بوو، كه له دوا ئه‌لبوومی خۆیدا گۆرانی (زارا گیان)ـی جارێكی تر هۆنیه‌وه و سه‌رسامبوونی خۆشی به‌و هونه‌رمه‌نده ڕاگه‌یاند.
• به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه، ئه‌مڕۆ (محه‌مه‌د قه‌دری)، له پایزه ته‌مه‌نی خۆی دایه و كه‌سیش نیه له هه‌واڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بپرسێت و ناوه ناوه به ته‌له‌فۆنیش بێت هه‌واڵی ئه‌و ته‌ندروستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه بپرسێت، كه زیاتر له 50 ساڵ خزمه‌تی بواری هونه‌ر و گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردی كردووه.
• پێرێ،یه‌كێك بوو له ڕۆژه خۆشه‌كانی ژیانم، كه گوێم له ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بوو، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئێمه لێ بپرسین، ئه‌و پێوه‌ندی پێوه‌كردم و هه‌واڵی ته‌ندروستی باوكمی پرسی، ئاخێكی قوڵی هه‌ڵكێشا، بۆ خۆی و ئه‌وانی كه ته‌مه‌نێكیان پێشكه‌ش به دنیای هونه‌ر كرد، ئه‌مڕۆ له برسیه‌تیدا ده‌ناڵێنن و كه‌سیش نیه، ئاوڕێك له‌و ڕابردووه جوانه‌یان بداته‌وه، كه ڕۆژانێك ئه‌وان به عه‌شقه‌وه گۆرانیان بۆ نیشتمان و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه گوتووه!.
ن/ شیڤان شێرزاد
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.