ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2019/9/9 حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دهۆك ده‌ست پێ كرد كاتژمێر 5ی پاشنیوه‌ڕۆ تاكو 7، رێوه‌ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه ده‌ستپێده‌كرد و فه‌رشی سوور بۆ هونه‌رمه‌ندان راخرا.
له حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دهۆك ، ژماره‌یه‌ك فیلمی ناوخۆیی و بیانی له به‌شی پێشبركێی فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێن، بڕیار وایه ڕۆژانه له دوو كاتی جیاوازدا فیلمه‌كان نماش بكرێن، جگه له نمایشكردنی فیلمه‌كان ڕۆژانه چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆری هونه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت و چه‌ند پانێڵێكیش بۆ میوانه‌كانی فێستیڤاڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
شایانی باسه فێستیڤاڵه‌كه ماوه‌ی 8 رۆژ ده‌خایه‌نێت، 9 بۆ 16ی ئه‌یلوول.
فیلمی "كامیۆن" كه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵات، كامبۆزیا پارتۆڤی به‌رهه‌م هاتووه، كاتژمێر 7:30 خوله‌ك تاوه‌كو 9ی ئێواره وه‌ك فیلمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه له هۆڵی كۆنفڕانسه‌كان نمایش ده‌كرێت.
زیاد له 120 هونه‌رمه‌ند له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شدارده‌بن و میوانداریی ده‌كرێن.
74 وڵات له فێستیڤاڵه‌كه به‌شدارن.
112 فیلم له فێستیڤاڵه‌كه نمایش ده‌كرێن.
50 فیلمی كوردی له فێستیڤاڵه‌كه به‌شدارییان پێكراوه.
چوار جۆری فیلم نمایشده‌كرێن: كورته فیلم – فیلمی دۆكیومێنته‌ری- درێژه فیلم.
55 فیلم پێشبڕكێ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ن.
له فێستیڤاڵه‌كه تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و فیلمه عه‌ره‌بیانه‌ی له ساڵی 1957 تاكو ئێستا به‌رهه‌م هاتوون.
20 فیلمی عه‌ره‌بی نمایش ده‌كرێن.
له چه‌ند رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه، چه‌ندین پانێڵ بۆ باسكردنی چه‌ند ته‌وه‌رێكی سینه‌مایی ئه‌نجام ده‌درێن.
فیلمه‌كان له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی دهۆك و دهۆك سینماكس نمایش ده‌كرێن.
شایانی باسه ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی بواره جیاوازه‌كانی كورد و بیانی به‌شداریی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.